کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتووێژی خالید عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکێک لە سیما ناسراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ،لە گەڵ کەناڵی رووداو.

16:06 - 13 خەرمانان 2717

بەڕێز خالید عەزیزی، سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە چەند مانگ لەمەوبەر لە سەر داوای خۆی دەستی لە پۆستی سکرتێری حیزب هەڵگرت و ئێستا ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبە، شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە، ٣ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی، لە بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆی تۆڕی مێدیای ڕووداو دا بەشداری کرد و وڵامی پرسیارەکانی هیوا جەمال بەڕێوەبەری ئەو بەرنامەی دایەوە. بەڕێز عەزیزی لە وڵامەکانی دا تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسی ناوچە، ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بارودۆخ و داهاتووی بەرنامەی و کاری سیاسی حیزبەکەی و تەنانەت حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەڕێزیان لە وڵامەکانی دا ئاماژەی بە پڕۆژەی کاریی خۆی سەبارەت بە گاڵدانی خەباتی مەدەنی لە ناوخۆی و ڵاتی و دروست کردنی هاوئاهەنگی لە نێوان چالاکانی ناوخۆ و حیزب و ڕێکخراوەکانی نەیاری ڕژیم بە تایبەت حیزبی دیموکراتی کوردستان. دەقی وتووێژی بەڕێز خالید عەزیزی لەو لینکەی خوارەوە ببینە