کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە کرماشان

16:28 - 21 گەلاوێژ 2718

لە بەرەبەری ٧٣ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و رۆژی ٢٥ی گەلاوێژ، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کرماشان پێشوازی لەو بۆنە نەوەییە دەکەن. رۆژی رابردوو ٢٠ی گەلاوێژ هۆگران و لایەنگرانی بزووتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان لە شاری نیشتمانپەروەری کرماشان ، بە بڵاو کردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار ، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت. تێکۆشەرانی چاونەترسی دێموکرات لە شاری کرماشان بە چالاکیی تەبلیغی خۆیان سەلماندیان کە لە ڕێڕەوی پێشەوا قازی محەممەد و، ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بۆ گەیشتن بە ماف و ویستی نەتەوەیی خۆیان تێدەکۆشن. لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵەوە ئەمە دوویەمین جارە کە دۆستان و لایەنگرانی حدک، لە شاری کرماشان پێشوازی لە رۆژی ٢٥ی گەلاوێژ دەکەن و چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆ ، بە تایبەتی دۆستانی خۆی لە شاری دێرینی کرماشان دەکا و، بەردەوامییان لە کار وتێکۆشان ئاواتەخوازە.