کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

په‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزب بۆ دوکتور به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق

15:52 - 11 رەزبەر 2718

بۆ به‌ڕێز جه‌نابی دوکتور به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق! له‌گه‌ڵ سڵاو و رێز! به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی جه‌نابت به سه‌رۆک کۆماری نوێی عێڕاق، له‌لایه‌ن خۆم و ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێم و ئاره‌زووم سه‌رکه‌وتنی جه‌نابتان له‌و ئه‌رکه نوێیه‌ دایه. به‌و هیوایه که له سایه‌ی دڵسۆزی و لێهاتوویی جه‌نابته‌وه، له‌م جێگه و پێگه‌یه‌وه هه‌رچی زیاتر کار بۆ جێگیرکردنی ماف و ئاره‌زووه‌کانی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان و یه‌کڕیزیی نێوماڵی کورد و پێگه‌ی هاوسانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری عیراق و ناوچه بکرێ. له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی و هیوای سه‌رکه‌وتنی دووباره.   مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨