کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی لاوێکی سنەیی بە هۆکاری ناڕوون

01:48 - 8 سەرماوەز 2718

لاوێکی خەڵکی شاری سنە بە دەست کەس، یان کەسانێکی نەناسراو کوژرا. بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە بە دەستمان گەیشتووە، لاوێکی خەڵکی شاری سنە کە پیشەی میکانیکی ماشین بووە، رۆژێک دوای چوونەوەدەر لەماڵ، تەرمەکەی لە شارەکی ساحلی سنە دۆزراوەتەوە. هەواڵنێری "کوردستان وکورد" لەو پێوەندییە‌دا ڕایگەیاندوە کە لاوێک بە ناوی ئارمین قادری، خەڵکی ئاوایی کڕەسێ سنە، رۆژی ٥ی سەرماوەز دوای پێوەندییەکی تەلەفۆنی لە ماڵ چووەتەدەرەو، نە گەڕاوەتەوە. رۆژێک دواتر تەرمی ناوبراو کە هەڵواسرابوو، لە شارەکی ساحلی سنە دۆزراوەتەوە. تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکار ، یان بکوژانی ئەو لاوە سنەییە هیچ زانیارییەک بڵاونەبۆوەتەوە.