کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەرێکی دی لە بانە

16:24 - 8 سەرماوەز 2718

بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی بانە دوو کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی سەرماوەز هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە پایگای ماڵتەی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەو دەستڕێژەدا یەک لەوانیان کوشتووە. هادی سەلیمی، تازەترین قوربانیی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە. کوژرانی ئەو کۆڵبەرە لە حاڵێکدایە کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٦ی سەرماوەزیش هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە پایگای بڕوێشکانی پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی مێهدی ئەمینی بریندار بووە. لەو ڕووداوەدا چەکدارێکی هێزەکانی ڕێژیمیش بەناوی "مستەفا عەبدولمەلیکی" کوژراوە. هۆکاری کوژرانی ئەو چەکدارەی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا ڕانەگەیەندراوە.