کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ کۆمیتەی ئاڵمان، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە

20:53 - 8 سەرماوەز 2718

رۆژی چوارشەممە 28ی نۆڤامبر 2018 ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاڵمان، بەڕێزان سوڵتان گوڵاوی و عەبدووڵڵا عەبداڵی سەردانی وەزارەتی دەرەوە وڵاتی ئاڵمانیان کرد و لە شاری بێرلینیان لەتەک خاتوو Alei Thömmes و Dominik Reich، کۆبوونەوە سەرەتا هاورێ سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، باسێکی لە پێوەندیی لە گەڵ گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کاریگەرییەکانی لە سەر دۆخی سیاسیی و ئابووریی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد. هاورێ گوڵاوی لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بە تیشک خستنە سەر بۆمب گوزاری دەستوپێوەندییەکانی سپای پاسداران لە شەوی یەڵدای خوێناویی و، مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات، ئەو ڕێژیمەی وەک ڕێژیمێکی تیرۆریست ناو برد و، بە پشتبەستن بە مانگرتنە مێژووییەکەی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژی ٢١ خەرمانی ئەمساڵ بە مەبەستی مەحکوومکردنی کۆماری ئیسلامی، جێگەو و پێگەی دێموکراتی لەناو دڵی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرز نرخاند. لە بەشی کۆتایی قسەکانی گوڵاوی، ئاماژە بە داواکاریی هاوکاری زیاتری نوێنەرایەتی وڵاتی ئاڵمان لە باشووری کوردستان لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا. دوای تەواو بوونی قسەکانی گوڵاوی، بەرێز Reich بە بەهێند وەرگرتنی قسەکانی ناوبراو ، بووچوونی خۆی لە چەند خاڵدا بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ئاڵمان باس کرد. بەرێز Reich لە درێژەی قسەکانیدا داوای تەبایی زیاتری لایەنەکانی کرد بۆ بەرەنگار بوونەوە لەتەک سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و، بەڵێنیشی دا، کە بۆ چڕکردنی پێوەندیی دوو لایەنە کەمتەرخەمی نەکا. لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا Reici بەڵێنی دا پێوەندیی نێوان کۆنسولخانەی وڵاتی ئاڵمان لە هەولێر و، حیزبی دێموکراتی کوردستان پتەوتر بکات.