کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا: گەمارۆکان تا هەرەس‌هێنانی ئابووریی ئێران بەردەوام دەبن

18:19 - 10 سەرماوەز 2718

ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بۆ گوشار خستنە سەر ئێران کۆمەڵێک کەلوپەلی چەکی ئێرانی پێشان دا کە لە ئەفغانستان و یەمەن چەکدارە تووندڕەوەکانی ئەو وڵاتانە بەکاریان دێنن. ئەوە بۆ دووهەمین جارە کە لە لایەن ئەمریکاوە ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازیانە پێشان‌دەدرێن کە لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەدرێنە گرووپە چەکدارە توندڕۆکانی وڵاتانی ناوچە، کە ئەو چەکانە ئاڕمی کۆمپانیاکانی ئێرانیان لە سەرە. بڕایان هۆک،بەرپرسی گرووپی تایبەتی هەڵوێست دژی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە پێشتر "نیکی هێلی" نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان لە پێشهاتێکی لەم شێوەدا هەوڵی دا هەتا مەترسیی بەرنامەی چەکوچۆڵی ئێران لە ناوچە ڕوون بکاتەوە. ناوبراو کە لە یەکێک لە سەربازگەکانی ئەمریکا قسەی دەکرد، ڕایگەیاند کە بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەر دەستمان دان، دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا پەرەدەسێنن و ئێران هەروەک ڕابردوو بە پێچەاونەی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەردەوامە لە پێدانی چەکوچۆڵ بە گرووپە توندرۆکان و ئەو وڵاتانەی کە لەحاڵی شەڕ دان. ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا ڕایگەیاند کە ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێدانی کەلوپەلی سەربازی بە حوسیەکانی یەمەن، بۆتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە. ناوبراو لە وتەکانی دا ئاماژەی بە پشتیوانیی مووشەکی ئێران لە میلیشیاکانی شیعە لە عێراق، تالیبان لە ئەفغانستان، حیزبوڵلا لە لوبنان و دەوڵەتی سووریە دا و گوتی کە پشتیوانییەکانی ئێران لەو گرووپانە، پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا دژوار کردووە. هەوروەها لە بارەی هەڕەشەکانی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەستنی "دەرووی هۆرمز" ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادا کە ئەو ڕێگەیە دابخرێ. "هۆک" زیاتر ڕوونی کردەوە کە ئێران گەورەترین وەبەرهێنەری مووشەکی بالستیکە لە ناوچەکە و، ئەمە بۆتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی بازەرگانیی لە ناوچە و بە تایبەت بۆتە مەترسی بۆ سەر " دەرووی باب ئەلمەندەب". "ڕۆیتێرز" لە زمان "برایان هۆک" بڵاویکردەوە کە هەڵسوکەوتی ئێران لەوە زیاتر قبوول ناکری و گەمارۆکانمان بۆ سەر ئێران تا ئەو کاتەی کە توانا داراییەکانی ئێران و گۆڕینی هەڵسوکەوتی ئەو وڵاتە درێژەی دەبێ. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هەڵبژاردە لە دەست ڕێبەری ئێران دایە کە ئایا هەروا بە گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمی جیهان دەمێنێتەوە یا ئابووریی وڵاتەکەی لێکهەڵدەوەشێ.