کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی چەندین کەس لە شاری چابەهار بەهۆی تەقینەوەی بۆمب

23:49 - 15 سەرماوەز 2718

بە هۆی تەقینەوەی بۆمب، چەندین کەس لە شاری چابەهار کوژراو و بریندار بوون. بە هۆی هێرشی چەند کەسی چەکدار بۆ سەر ناوەندێکی نیزامی لە شاری چابەهاری سیستان و بەلووچستان تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیاتر لە ٢٠کەس کوژراو و بریندار بوون. هەروەها هەواڵدەریی تەسنیم لە زمانی جێگری ئەمنییەتیی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بڵاو کردەوە کە لەو هێرشی چەکدارییە بە هۆی تەقینەوەی ماشینێکی بۆمب‌ڕێژ کراو، ٤ کەس لە هێزی ئینتزامی کوژراون و، ١٩ کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون. دەگوترێ گرووپی "انصارالفرقان" کە گرووپێکی سوننی مەزهەبی چەکداری دژبەری کۆماری ئیسلامییە ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرتووە. انصار الفرقان لە گرووپە نیزامییەکانی بەلووچستانە کە چوار ساڵ لەمەو پێش لە تێکڵ‌بوونی "حرکت انصار ایران" و "حزب الفرقان" پێکهاتووە. "انصار الفرقان" خۆی بە داکۆکیکاری گەلی بەلووچ دەزانێ و تا ئێستا چەندین عەمەلیاتی بەدژی کۆماری ئیسلامی ئەنجام داوە.