کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری رێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢٦ سەرماوەز رۆژی ئالا و پێشمەرگە کوردستان لە وڵاتی دانمارک

02:09 - 16 سەرماوەز 2718

 
ئاگاداری! کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هاوکاریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز رۆژی ئاڵا و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان وەکوو دوو هێمای نەتەوەیی، رێز لە خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەی پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان و شەهیدی زیندووی خاکی پیرۆزی کوردستان دەگرێ. بۆ ئەو مەبەستە لە "غۆسکیلدە" رێوڕەسمێک و ئێوارەخوانێک بە بەشداری ئێوە ئازیزان بەڕێوە دەچێت. رۆژی هەینی 14ی دێسامبری 2018 کاتژمێر: 6ی ئێوارە ئادرەس: "غۆسکیلدە" ساڵۆنی قوتابخانەی هیمەلیو Ollerupvej 5 4000 Roskilde Danmark تێبینی: بنەماڵەکان ئەرکی ئێوارە خوانەکە بەڕێوە دەبەن و هاتن بۆ هەمووانە 26sarmawaz1397danmark.jpg