کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی بلیمەت و زمانناسی ناوداری کورد پرۆفسۆر جەماڵ نەبەز

14:37 - 18 سەرماوەز 2718

رۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەز پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز، نووسەر و بیرمەندی ناوداری كورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەك لە شاری بەرلین پایتەختی ئەڵمان كۆچی‌دوایی ‌کرد. پرۆفیسۆرجەمال نەبەز یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی (كۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەكیەتیی كورد- كاژیك) و لەساڵی 1962ەوە لە ئورووپا دەژی و، خاوەنی زیاتر لە 60 كتێب و سەدان لێكۆلینەوەی زانستی و هزری و سیاسییە بە زمانەكانی: كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و ئەڵمانی. هەندێ لە بەرهەمەکانی بریتین لە: چیرۆکی گەرداوەکە (بە ئینگلیزی: "The Tempest") هی نووسەری ئینگلیز ویلیام شێکسپیر، وەرگێڕدراوی جەمال نەبەز ساڵی ١٩٥٥ - لالۆ کەریم؛ ڕۆمانێکی کوردییە لەساڵی ١٩٨٦ لە هەولێر - خوێندەواری بە زمانی کوردی لەساڵی ١٩٨٧ - نووسینی کوردی بە لاتینی - وەرگێران ھونەرە، چاپخانەی ژین - پالتۆ (بە ئینگلیزی: "The Coat") لەساڵی ١٩٥٨ هی نووسەری بەناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل - سەرەتای میکانیک و خۆمالەکانی ماددە - زمانی یەکگرتووی کوردی، ساڵی ١٩٧٩