کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێزگرتن لە رۆژی "ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان" لە شاری بڵواناوای لەیلاخ

02:16 - 19 سەرماوەز 2718

لە درێژەی چالاکییەکان و تێکۆشانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوخۆی وڵات، شەوی ڕابردوو بە بۆنەی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە شاری بڵواناوای ناوچەی لەیلاخی سنە، چالاکیی تەبلیغاتی بەڕێوەچوو. لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بڵواناوا، بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت وپۆستێری تایبەت بە "رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان" وەکوو دوو هێمای بەنرخی نەتەوەیی، وەفاداریی خۆیانیان بە خەباتکارانی دێموکرات دووپات کردوە. بەپێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتووە ، شەوی ڕابردوو ١٧ی سەرماوەز لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز، لە نێو شاری بڵواناوا بۆنەی "رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان" چالاکیی تەبلیغی کراوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاسی خەڵکی ناوچەی لەیلاخ، بەتایبەتی لایەنگرانی بەهەست و هەڵوێستی حیزب لە شاری بڵواناوا دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.