کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری زێڕینی کرماشان

16:03 - 19 سەرماوەز 2718

لە گەورە شاری کرماشان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی کرا و بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دروشمی شۆڕشگێڕانە بەرز کرایەوە. رۆژی ڕابردوو ١٨ی سەرماوەز دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارە خۆشەویستەکەی کرماشان بە بڵاوکردنەوەی دروشم و نووسراوەی پێوەندی‌دار بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان، وێڕای مەحکوومکردنی هەرچەشنە هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ جیا کردنەوەی کرماشان لە کوردستان و خەباتی گەلی کورد، سڵاویان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان ناردوە و، پاڵپشتی خۆیانیان لە خەباتی ڕەوای گەلەکەیان دووپات کردەوە. ئەندامانی سەر بەڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە، سەرلەنوێ وەفاداریی خۆیانیان بە رێباز و ئامانجی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات سەلماند . کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە گەرمی سپاس و پیزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزب لە شاری کرماشان دەکا.