کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرەیەکی ئەمنیەتی دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێک دێت

03:11 - 20 سەرماوەز 2718

وڵاتاتی عەرەبی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامریکا بەرەیەکی ئەمنیەتی – سەربازیی دژ بە رێژیمی ئێران پێک دەهێنن. رۆژی یەکشەممە، وەزیری دەورەوەی عەرەبستانی سعوودی، عادل ئەلجوبەیر ڕایگەیاند کە هەر ئێسا کۆمەڵێک دانیشتن و مزاکرە لە نیوان وڵاتانی عەرەب و ئامریکا لە پێوەندی لە گەڵ ئارایشێکی نوێی ئەمنیەتی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئیڕان لە ئارادایە. جوبەیر وتی ئامانجێکی دیکەی ئەم دانیشتنانە پێکهێنانی هەماهەنگیی زیاتری نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە گەڵ ئامریکایە. عادڵ جوبەیر کە ئەم قسانەی لە دوای دانیشتنی وڵاتانی ئەندام لە شوورای هاوکاریی خەلیجی فارس دا و لە وڵامی هەواڵنێردا کرد، ڕایگەیاند کە ئامریکا و وڵاتانی حەوزەی خەلیج خەریکی درووستکردنی بەرەیەکی بەهێزی ئەمنیەتین دژ بە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران. ناوبراو وتی ئێستا بۆچوونەکانمان لە سەر ئێران زۆر لێک نزیکەو پێوەین ئەم دانیشتن و رێکارە ئەمنیەتیانە دژ بە ئێران درێژە پێ بدەین. وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند کە لەم بەرەیەدا وڵاتانی میسر و ئۆردۆنیش هەن و خەریکین بەرەیەکی بەربڵاو دژ بە زێدەخوازییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا پێک دەهێنین. ماوەیەک پێش ئێستا دەمگۆیەک لە سەر پێکهێنانی بەرەیەک دژ بە ئێران لە ناوچەکەدا بڵاوبوویەوە کە چەند جارێک بەرپرسانی ئامریکایی پێشتر باسیان لێوە کردبوو. وەک باس دەکرا ئەم بەرەیەی دژ بە ئێران کارکردێکی هاوشێوەی پەیمانی ئاتلانتیکی شومالی(ناتۆ)ی دەبێ. شەش وڵاتی عەرەبی ئەندام لە شوورای هاوکاریی خەلیج رۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک کۆتایی سی‌ونۆهەمین کۆبوونەوەی خۆیان لە ریازی پێتەختی عەرەبستانی سعوودی ڕاگەیاند. لە پەراوێژی ئەم کۆبوونەودا وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی باسی لە پێکهێنانی بەرەیەکی ئەمنیەتیی پێکهاتوو لە چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئامریکا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئیڕان کرد.