کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتی بەشێک لە خەڵکی شاری دێولان بە هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری

20:21 - 20 سەرماوەز 2718

ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٢٠ی سەرماوەز بەشێک لە خەڵکی شاری دێولان بە هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری و خەمساردی بەرپرسان بە داخستنی دوکان و بازاڕ ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەواڵنێری "کوردستان و کورد" لە شاری دێولانەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٢٠ی سەرماوەز بەشێک لە تاکیسداران و دوکاندارانی ئەو شارە مانیان گرت و هەروەها پێداویستی و خواردن وەکوو گۆشتی سوور و مرێشک لە شاری دێولان نەماوە. بڕێار بوو ئەمڕۆ گۆشتی دەوڵەتی بگاتە دەستی قەسابەکانی ئەو شارە بەڵام لە شاری هەمەدان بەبیانووی ئەوەی کە هەناردە دەکرێ بۆ باشووری کوردستان پێشی لێگیراوەو، هەر ئەمەش بوو بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی شاری دێولان. شیاوی باسە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو تا ئێستا لە سەرجەم ناوچە وشارەکانی ئێران و کوردستان هەرجارەو بە بیانویەک خەڵک خۆپێشاندان دەکەن و لە هەمبەر دۆخی خراپی ئابووریی وڵات و گرفتەکانی دیکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن.