کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ۲٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لە شاری پاوە

20:30 - 20 سەرماوەز 2718

ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە نۆدشەی سەر بە شاری پاوە، بە بۆنەی هاتنی ۲٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی و ئاڵای کوردستان، چالاکیی تەبلیغیان بەرێوەبرد. ژنانی کورد هەر لە سەردەمی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە تا ئێستاش لە جوولانەوەی رزگاری خوازی گەڵی کورددا نەخش و دەوریان بووە و جێی پەنجەیان دیار و بەرچاو بووە و لە هەموو قۆناغەکانی ئەو خەباتە چ راستەوخۆ وەک پێشمەرگە و چ وەک هێزی پشتیوان لە ناو ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا خەباتیان کردووە و قوربانیان داوە. لە بەرەبەری رۆژی نەتەوەیی ٢٦ی سەرماوەز ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتیی ژنانی دێموکرات، بە بڵاو کردنەوەی تراکت و وێنەی پێوەندی‌دار بە پیشمەرگە و خەباتکارانی دێموکرات، لەگەڵ ڕێباز و ئامانجەکانی حیزب و سەرجەم ژنانی شەهیدی نێو سەنگەر پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. شیاوی باسە لەو چالاکییە‌دا بۆ جارێکی دیکە وێنە شەهیدان "سوهەیلا قادری "و" مامۆستا نەسرین" دوو ژنە تێکۆشەر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لە کاتی مووشەکبارانی قەڵادا شەهید کران، وەکوو ‌هێمای ژنان و کچانی تێکۆشەری کورد بەرز کرانەوە. یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرجەم لایەنگرانی خۆی لە نێوخۆی وڵات دەکا و سڵاو بۆ ژنان و تێکۆشەرانی شار نۆدشە دەنێرێ.