کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕاج کردنی کارگەیەکی پێنج هەزار میلیاردی بە نرخێکی هەرزان

20:06 - 10 بەفرانبار 2718

پەنجاوپێنج نوێنەری مەجلیسی شوڕای ئیسلامی داوایان لە سەرۆکی دەزگای دادوەریی کردووە کە بۆ هەڵسانگاندنی ئەسپاردنی شیرکەتە گەورەکان وەک ماشێن سازی تەورێز، نەیشەکەری هەفت تەپە، ئالومینیمی ئەلمەهدی، هپکۆ و پاڵاوگەی کرماشان بە کەرتی تایبەت و سەرپێچیەکان، کۆمیتەیەکی تایبەت پێک بێنێ. گەورەترین کێشەی سپاردنی کۆمپانیاکان بە کەرتی تایبەت ئەوەیە کە کەرتە تایبەتیەکان لێهاتوویی و کارامەییان بۆ وەرگرتنی ئەو کۆمپانیایانە نییە و داوا دەکەن کە ئەگەر دەوڵەت کۆمپانیایەک دەفرۆشی، دەبێ پووڵەکەی لە کەرتی پەرەپێدان خەرج بکا کە هەتا ئێستا ئەوە جێبەجێ نەکراوە. نەیشەکەری هەفت تەپە کە نرخەکەی دوو هەزار و ٦٠٠ میلیارد تمەنە، بە ٩٠٠ میلیارد تمەن فرۆشراوە کە کارگەکە خۆی ٦٨٠ میلیارد تمەن قەرزدارە. ئەو کارگەیە کە نرخەکەی دووهەزار و ٦٠٠ میلیارد تمەنە و بە نیزیک بە ١٠ میلیارد تمەن فرۆشراوە بە کەسێک کە هیچ لێهاتوویەکی نییە. ناوندی وزە "نیرووگا"ی ئیسفەهان نرخەکەی دوو هەزار میلیارد تمەنە و بە ١٤٠٠ میلیارد تمەن فرۆشراوە کە ١٠ لە سەدی بەشێوەی نەغد و بەشەکەی دیکەی بە قیست دەدرێتە دەوڵەت. هەڕاج کردنی مڵک و کارگەکانی دەوڵەت نیشانەیەکی دیکە لە داڕمانی ئابووریی ئێران و ئاکامی گەندەڵیی ماڵی و ناکارامەیی کاربەدەستانی ڕێژیمە کە ماوەی چل ساڵە داهاتی گەلانی ئێران بە تاڵان دەبەن و بوونەتە مۆتەکەی ژیان و گیانی خەڵکی ئەو وڵاتە.