کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کار و چالاکییەکانی وەرزی پاییزی "بەشی ئاموزشیی ناوەندی ٣"

22:39 - 12 بەفرانبار 2718

لە درێژەی ئەرکە پێسپێردراوەکانی بەشی ئاموزشیی ناوەندی ٣ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وەرزی پاییزی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویدا کۆمەلێک کار و چالاکی لە چوارچێوەی پەروەردەی حیزبی وەک کلاس و کۆبوونەوە و... بەڕێوە چوون. بەشێک لە چالاکییەکانی ئاموزشی ئەو ناوەندە لە وەرزی پاییز بریتی بوون لە: ــ ڕێز گرتن و خەڵات بەخشێن بە قوتابیانی (مناڵانی پێشمەرگە) سەرکەوتوو لە پۆلە جۆراوجۆرەکانی قوتابخانە ــ کۆبوونەوەی سیاسی لە بواری جۆراوجۆر بۆ ئەندامانی ژن و یەکیەتیی ژنان ــ کارگای شێعر و چیرۆک بۆ منداڵانی پێشمەرگە ــ کلاسی فێرکاری و ناساندنی جوغرافیا و مێژووی (کوردستانی ڕۆژهەڵات) بۆ قوتابیانی ناوەندی ٣ ــ بەردەوامی کۆبوونەوەکانی سیاسی بۆ کادر و پێشمەرگە ــ کلاسی مێژووی بزوتنەوەکانی کورد (بەتایبەت تەحلیلی ڕەوشی ڕۆژهەڵات) بۆ کادر و پێشمەرگە ــ کۆبوونەوەی سیاسی تەشکیلاتی بۆ کۆمیتەی سۆران و...