کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی فەرماندەی هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە ناڕەزایەتیی خوێندکاری لە ئێران

18:37 - 15 بەفرانبار 2718

پاسدار "حوسێن ئەشتەری" فەرماندەی هیزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار لە کۆبونەوەیەکی فەرماندەی هێزە ئەمنییەتیەکانی پارێزگای "خوڕاسانی ڕەزەوی" گوتی: هێزە ئەمنییەتییەکان ئیزن نادەن کە ڕووداوی زانستگەی ئازاد ببێتە قەیران و ئاڵۆزی و پشێوی لێبکەویتەوە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا گوتی: دژمنانی کۆماری ئیسلامی دەیانهەوی سوود لەو ڕووداوە وەرگرن. ناوبراو ئاماژەی بە خۆپێشاندانەکانی ساڵەکانی ١٣٧٨ و ١٣٨٨ی هەتاویی و خۆپێشاندانەکانی ساڵی رابردوو کرد و ئەو ناڕەزایەتییانەی خەڵکی بە "فیتنە" ناوبرد. هەر لە پێوەندی لە گەڵ ڕووداوەی زانستگەی ئازاد دا، "محەممەد جەعفەرمونتەزیری" گوتی ئەوەی کە ئێمە ئاگادارین، دژبەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیانهەوی بۆ دژایەتی لە گەڵ نیزام، سوود لەوە ڕووداوە وەربگرن. کاربەدەستانی ڕێژیم کە توانای وڵامدانەوەیان بە ویست و داواکارییەکانی خەڵکیان نییە، خۆپێشاندانەکان بەردەوام و ناڕەزایەتی خەڵک ڕۆژبەڕۆژ لە پەرەسەندن دایە، ترسیان لێنیشتوە و هەموو ناڕەزایەتی و نەهامەتییەکانی خەڵکی ئێران دەخەنە ئەستۆی دژبەران و دژمنانی ڕێژیم و دەیانهەوێ بە هێزە چەکدار و لایەنگرەکانیان بڵێن کە ئەو ناڕەزایەتییانە کاری دژمنانی نیزامە نەک تاوانی چل ساڵەی ڕیژیم و ئەو بەڵاو و نەهامەتییانەی کە خۆیان کە بە سەر خەڵکی ئێرانیان هێناوە.