کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت و ورمێ

19:07 - 16 بەفرانبار 2718

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرانی کورد لە سنووری " بەردووک"ی ناوچەی سۆمای برادۆست کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی " نەحۆ عەبادی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی ئیسماعیل بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کرا . بەپێی هەواڵێکی دیکە ، لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کۆڵبەرانی کورد کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و بە هۆی تەقەی ئەو چەکدارانە کۆڵبەرێک بە ناوی " ئەحمەد عەزیزی" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی نوورەدین بریندار بووە.