کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتی نوێنەرایەتیی پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر

21:33 - 17 بەفرانبار 2718

هەیئەتی نوێنەرایەتیی پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە بە سەرپەرەستی ساڵح بۆزان ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی ڕێکخستنی هەرێمی کوردستان بە یاوەری خەبات بیکی و سامی ئەفرینی ئەندامی پێوەندییەکان ، ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانبار سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە هەولێر کرد، کە لە لایەن خالید وەنوشە نوێنەری حیزب لە گەڵ هاوڕێ حەسەن مەلاک پێشوازییان لێ‌کرا. لەو دانیشتنەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی رۆژ و ناوچەکە بە تایبەت پرش و بڵاوی لایەنە کوردستانییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و، وەزعی تایبەتی رۆژاوا و هاوکێشە سیاسییەکان لە سووریە و کاریگەریی بەسەر دۆخی سیاسیی کورد خرایە بەر باس. لە درێژەی ئەو دیدارەدا لەسەر هاوپێوەندیی و یەکگرتوویی کورد هەردوولا ڕێککەوتن کە هەوڵ بدرێ لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە دۆزی ڕەوای کورد زیاتر وەگەڕ بخرێ. پاش کۆمەڵێک باس وخواستی سیاسی هەر دوولایەن پێداگرییان لەسەر ئەو کردەوە کە درێژە بە چاوپێکەوتن و دیدارەی هاوشێوە بدەن.