کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی کردن لە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە پارێزگای کرماشان

21:43 - 17 بەفرانبار 2718

لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری مەزنی کوردستان، بەو بۆنەوە لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان چالاکیی تەبلیغی ‌کرا. رۆژی ڕابردوو ١٦ی بەفرانبار لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕێبەندان و شکۆمەندی رۆژی ٢ی ڕێبەندان بە نووسینی دروشم و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە لە دەوروبەری شاری سەحنە ، ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت. تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەحنە بە پێشوازی کردن لە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە خەباتی بێ‌وچانی گەلەکەیان دووپات کردەوە. کۆمیسۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێز گرتن لە تێکۆشانی سەرجەم تێکۆشەرانی نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی خەڵکی بەهەست و چاونەترسی شاری سەحنە دەستخۆشیان لێدەکا و سڵاویان بۆ دەنێرێ.