کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە قەڵای دێموکرات

20:16 - 19 بەفرانبار 2718

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە قەڵای حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوە. رۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە میواندارەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوەبرد. لەو کۆبوونەوەیە کە لە ساڵڕۆژی دامەزرانی ناوەندی هاوکاریدا پێکهاتبوو، چەند بابەتێکی پێوەندیدار بە کار و بەرنامەکانی داهاتووی ناوەند قسە و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا. هەروەها بڕیار لەسەر چەند بەڵگەنامەیکی ناوەند لە پێوەندی لەگەڵ چۆنیەتیی ڕوانینی ناوەند بۆ هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیونی کۆماری ئیسلامی درا. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداران هەرکامیان لە گۆشە نیگایەکەوە باسیان لە پێویستی و زەروورەتی هاوکاریی زیاتر هاوبەش و هەوڵدان بۆ بە کردەیی کردنی پڕنسیپ و پەسندکراوەکانی ناوەندی هاوکاری کرد.