کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان لە هەولێر

21:45 - 19 بەفرانبار 2718

دوا نیوەرۆی رۆژی سێ شەممە ١٨/١٠/١٣٩٧ بەرامبەر بە ٨/١/٢٠١٩ زایینی هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی "پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان"یان کرد کە پێکهات بوو لە ، خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر و ئامانج زیبایی کادر و ئەندامی پێوەندییەکان و هاوڕێ حەسەن مەلاک ئەندامی پێوەندییەکانی هەولێر. کە لە لایەن شاندێکی باڵای پارتی کرێکاران و رەنجدەران کە پێکهاتبوو لە: بەڕیزان باپیر کامەلا سکرتێری گشتیی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان و بەڕیز ساڵح کاکەیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکان وبەڕیز عەلی محمد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی. شاندی خانەخوێ دوای بەخێر هاتن کردنی شاندی میوان کۆمەڵێک باس و بابەتی تایبەت بە ناوچەکە و بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراستیان هێنایە بەر باس و، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کۆردستانیش لەو پێوەندییەدا بە تێر و تەسەلی باسی لە وەزعی ئێستای ناوچەکە بە گشتی و بارودۆخی ئێرانی بە تایبەتی کردو، ئاماژەی بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی کوردی کرد کە زۆرجار زیانی بە خەباتی کورد گەیاندوە و باسی لە هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان کورد کرا. لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا هەر دوو لایەن پێداگرییان لە سەر درێژەپێدان بە چاوپێکەوتنەکان وپێوەندییەکانیان کرد.