کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ "پارتی یەکیەتیی کوردستان- سووریە" لە هەولێر

14:07 - 20 بەفرانبار 2718

ئێوارەی رۆژی سێشەممە ١٨/١٠/٩٧ بەرامبەر بە 8/1/2019 شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر پێکهاتبوو لە : خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب و ئامانج زیبایی کادر و ئەندامی پێوەندییەکان و حەسەن مەلاک ئەندامی پێوەندییەکان سەردانی پارتی یەکیەتیی کوردستان - سووریە یان لە شاری هەولێرکرد، کە لە لایەن شاندێکی باڵای پارتی یەکیەتیی کوردستان - سووریە بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ ئیبراهیم برۆ و هەڤاڵ نەواف رەشید بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا . شاندی خانەخوێ دوای بە خێرهاتن کردنی شاندی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمەڵێک بابتی پێوەندیدار بە رۆژاوای کوردستان خستە ڕوو. لەو دانێشتنەدا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێروزبایی کردن لە پارتی یەکێتی کوردستان - سوریا بە بۆنە کۆتایی پێهاتنی کۆنگرەکەیان بۆ جارێکی دیکە هەڵوێستی پارتی یەکیەتیی کوردستان- سووریە یان لە پێوەندی بە ئیدانەکردنی فەرمییان سەبارەت بە مووشەکباران کردنی قەڵای دێموکرات لە لایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران چ لە دوای کارەساتەکە و چ لە دوایین کۆنگرەیاندا، بەرز نرخاند و هەروەها کۆمەڵێک باسی تایبەت بە هەڵوێستی ئامریکا و دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی لە سووریەی هێنایە بەر باس. لە کۆتایی‌دا هەر دووک لایەن پێداگرییان لە سەر بەردەوامیی چاوپێکەوتن و پێوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.