کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی هولەند، هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران

15:57 - 20 بەفرانبار 2718

لە شاری "لاهە"ی وڵاتی هولەند هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و، لە لایەن هێرشبەرانەوە بەردباران کرا. پاشنیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ٩٧ی هەتاویی چەندین کەس هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری گرینگی لاهە لە وڵاتی هولەند و، تووڕەیی خۆیانیان لە کۆماری ئیسلامی دەربڕی. ئەگەرچی لە شووناسی هێرشبەران بۆ سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی هیچ زانییاریەک بڵاونەبۆوەتەوە، بەڵام بە پێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاوکراوەتەوە، هێرشبەران بە دژی کۆماری ئیسلامی دروشم دەدەن و بە تیرۆریستی ناو دەبەن. بە پێی ماڵپەڕی "تلگراف" لە نێوان کەسانی دەسبەسەر کراو لە لایەن پۆلیسی هولەندەوە ، ئەندامی بنەماڵەی "ئەحمەدنیسی" دەبیندرێت. ئەحمەد نیسی یەکێک لە ئەندامانی گرووپی ئەلئەحوازە کە دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئیرانە. شیاوی باس رۆژی سی‌شەممە یەکیەتیی ئورووپا بە پیشنیاری وڵاتی سوئێد وێڕای بە تیرۆریست ناسینی کۆماری ئیسلامی، گەمارۆی خستە سەر بە شێک لە وەزارەتی ئیتلاعات و هەروەها لە رۆژانی ڕابردوودا ، هولەندیش چەند هەوڵی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە لە قاودا.