کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزارنی کۆماری کوردستان لە کرماشان

14:34 - 22 بەفرانبار 2718

لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری مەزنی کوردستان، بەو بۆنەوە لە گەورە شاری کرماشان چالاکیی تەبلیغی ‌کرا. لە شەوانی ڕابردوودا لاوانی خوێنگەرم و دۆستانی بەوەفای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕێبەندان و شکۆمەندی رۆژی ٢ی ڕێبەندان بە نووسینی دروشم و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە لە شوێنی بەرچاوی ئەو شارە ، ڕێزیان لە رۆژی دامەزرانی یەکەم جمهوری کوردستان گرت. لاوان و تێکۆشەرانی کرماشانی لە مەیدانی ئیلاهیەی ئەو شارە پارچە نووسێکیان بۆ یاد کردن لە رۆژی دامەزرانی کۆماری هەڵدایەوەو لە چەند شوێنی دیکەش دروشمی شوڕشگێڕانەیان نووسیوە. تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکرات، لە کرماشان بە پێشوازی کردن لە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لەو ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە خەباتی بێ‌وچانی گەلەکەیان دووپات کردەوە. کۆمیسۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێز گرتن لە تێکۆشانی سەرجەم تێکۆشەرانی نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی خەڵکی بەهەست و چاونەترسی شاری کرماشان دەستخۆشیان لێدەکا و سڵاویان بۆ دەنێرێ.