کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکییەکان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شاری کرماشان

22:40 - 24 بەفرانبار 2718

لە گەورە شاری کرماشان بۆ سێیەمین جار بە بۆنە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا. دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کوردپەروەری کرماشان لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە چالاکییەکی دیکە‌دا پێشوازییان لەو یادە مەزنە کرد. بە پێی هەواڵێ کە لە شاری کرماشانەوە بە دەستمان گەیشتوە شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار تێکۆشەرانی کرماشانی لە چەندین شوێنی بەرچاوی ئەو شارە بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و هەڵواسینی نووسراوەی شۆڕشگێڕانە بۆ جارێکی دیکە ڕێزیان لە بۆنەی نەتەوەیی ٢ی ڕێبەندان گرت. بەشێک لەو شوێنانەی شاری کرماشان کە بۆنەی ٧٣ ساڵەیی دامەزرانی کۆماری مەزنی کوردستان چالاکیی تەبلیغی تێیدا کراوە، بریتین لە؛ پارکی شار، شەقامی سەعدی، شەقامی بەهار، لە گەڵ چەندن گەڕەک و شەقامی دیکەی ئەو شارە. جێی‌وەبیرهێنانەوە لە حەوتووی ڕابردوودا لە شاری کرماشان و هەروەها لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان چالاکیی تەبلیغی هاوشێوە بەڕێوەچوو.