کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتی کارگێڕی لەهێستان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

22:48 - 24 بەفرانبار 2718

"ویچخ ئونلێت"،کارگێڕی لەهێستانی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی ناڕەزایەتیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کۆبوونەوەی "ئاشتی و ئەمنییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" ، کە بڕیارە ڕۆژەکانی 24 و 25 ی مانگی ڕێبەندان بە هاوکاری ئامریکا و لەهێستان بەڕێوە بچێت، بانگهێشتی وەزارەتی دەروەی ئێران کرا. بەشی بەڕێوەبەری ئیدارەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئورووپایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو بارەیەوە ڕایگەیاندوە:"ئەو کارە کردەوەیەکی نابەجێ و نادادپەروەرانەی ئامریکایە بە دژی ئێران و هەروەها چاوەڕوانی ئەوەین کە لەهێستان لە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە بەڕێوەبەری ئەو کۆنفڕانسەدا بەشداری نەکا". جێی‌ئاماژەیە دەوڵەتانی ئامریکا و لەهێستان ڕۆژی هەینی 21ی بەفرانبار،لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند کە ئەو دووڵاتە "کونفرانسێک لە ئاستی وەزیرانی وڵاتانی جیهان بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاشتی و ئەمنییەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ڕۆژەکانی 24 و25ی ڕێبەندان لە "وەرشەو" پایتەختی لەهێستان بەڕێوە دەبەن و، داوایان لە وڵاتانی دیکەی دونیا کردووە کە لەو کۆنفرانسەدا بەشدار بن. کاناڵی هەواڵنێری (ئینتر فلێکس)، بە گێڕانەوە لە مایک پومپێیۆ،ئامانجی ئەو کۆنفڕانسەی بۆ "پەرەپێدان بە ئازادی و سەقامگیر کردنی ئەمنییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" باسکرد و ڕایگەیاند کە :"هەوڵی زیاترە بۆ پێشگرتن لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا" هەر لە پێوەندی لەگەڵ کۆنفڕانسی هاوبەشی ئامریکا و لەهێستان، "حوسەین ئینتزامی"بەڕیوەبەری ڕێکخراوی سینەمایی ئێران، لە دژکردەوەیەکدا بەرانبەر بە بەڕێوەبردنی "کۆنفڕانسی ئاشتی و ئەمنییەت " حەفتەی فیلمی لەهێستان" کە بڕیار بوو لە ڕۆژانی 7 هەتا 12 ی ڕێبەندان لە شاری تاران و دواییش لە شارەکانی ئیسفەهان و شیراز و مەشهەد بەڕێوە بچێ، هەڵوەشاندوە.