کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پچڕانی هاوکارییەکانی بانکی " کۆنلۆن" ی چینی لە گەڵ ئێران

21:32 - 25 بەفرانبار 2718

"فریاڵ مستەوفی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی وەبەرهێنانی ژووری بازرگانیی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی بەفرانبار لە کۆبوونەوەی هەیئەتی نوێنەرانی ژووری بازرگانیی تاران پێی لە سەر جێبەجێکردنی " ئێس پی ڤی" داگرت و گوتی: بەهۆی ئەوەی کە ٧٠ لە سەدی سەرمایەی بانکی "کۆنلۆن" بە دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێ، بە هۆی گەمارۆکانەوە ئیمکانی کارکردنمان لە گەڵ ئەو بانکە نییە. ناوبراو ئاشکرای کرد کە تا ئێستا هیچ وڵاتێکی ئورووپایی " ئێس پی ڤی" قبووڵ نەکردووە و هیچ وڵاتێکیش نازانی کە بە چ شێوەیەک جێبەجێی بکا. تا ئێستاش کۆمپانیا گەورەکانی ئورووپایی نازانن کە ئایا دەتوانن لەو ڕێگایەوە کار لە گەڵ ئێران بکەن یان نا. دوای ٢٢ی ڕەزبەری ئەمساڵەوە "کۆنلۆن بانک" کە ٧٠ لە سەدی پشکەکەی بستراوە بە کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی "چین"ە، هەموو پرۆژەکانی پۆڵا و پێترۆشیمی لە ئێران ڕاگرت و بڕیارە تەنیا لە بوارەکانی خواردن و دەرمان و کاری بەشەردۆستانە کارەکانی لەگەڵ ئێران درێژە پێ‌بدا.