کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەتکردنەوەی پێداچوونەوە بە پەروەندەی زیندانییەکی سیاسیی کورد

16:33 - 27 بەفرانبار 2718

زیاتر لە ٢٤ ساڵە کە "محەممەد نەزەری" زیندانیی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دایە. ناوبراو و پارێزەرەکەی داوای پێداچوونەوەیان کردووە بە پەروەندەکەیدا، بەڵام لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیم ڕەتکراوەتەوە. محەممەد نەزەری یەکێک لە کۆنترین زیندانیانی سیاسیی کوردە کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی زیندانیی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوە. محەممەد حوسێن ئاقاسی، پارێزەری ناوبراو ڕایگەیاند کە دەزگای دادوەریی ڕێگە نادا ئەو پەروەند بکەوێتەوە گەڕ و، لە گەڵ ئەوەی کە هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی کە محەممەد نەزەری لە زیندان ئازاد بکرێ بەڵام سەرکەوتوو نەبووین.