کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەوانە کردنی دەسبەسەرکراوێکی کورد بۆ بەندیخانە

15:46 - 29 بەفرانبار 2718

بەپێی راپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٧ی بەفرانبار هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی " عەتا ڕەحمان پوور" تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی " مەزرە"ی ناوچەی سەرشێوی سەقز، بە تۆمەتی بانگەشە بە دژی نیزام و هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ساڵێک حوکم درابوو و دواتر دادگای پێداچوونەوە سێ مانگ حوکمی زیندانیکردنی بە سەردا سەپاند و ڕەوانەی بەندیخانە کرا. ناوبراو ڕۆژی ٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاویی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و پاشان بە بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرابوو. هەر لە پێوەندی لە گەڵ دەسبەسەرکرانی هاونیشتمانیانی کورددا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاویی، " سەلمان ئافرا" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی ڕەحمەت خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان کە دەسبەسەرکرابوو، بە بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەن تا کاتی دادگایی کردنی ئازاد کرا. ناوبراو بە تۆمەتی خۆپێشاندان و دەربڕینی خۆشحاڵی لە کاتی ڕێفڕاندۆمی باشووری کوردستاندا دەسبەسەر کرابوو.