کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شاری بۆکان

15:11 - 30 بەفرانبار 2718

لەشاری دێموکراتپەروەری بۆکان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری مەزنی کوردستان لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا پێشوازی لەو یادە نەتەوەییە کرا. لە درێژەی چالاکییەکان بۆ یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان رۆژی ڕابردوو ٢٨ی بەفرانبار لە شاری بۆکان لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارە بە بڵاوکردنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانە یادی ٢ی ڕێبەندانیان بەرز ڕاگرت. بەشێک لە لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بە ڕێزگرتن لە یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە سەر شاخی ناڵە شکێنە، سەرلەنوێ وەفاداریی خۆیانیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستان دووپات کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاسی سەرجەم لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان دەکا و سلاویان بۆ دەنێرێ.