کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شاری سەرپێڵزەهاو

21:39 - 30 بەفرانبار 2718

لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەم جمهوری کوردستان لە سەردەستی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی چالاکییەکان بەو بۆنەوە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بەردەوامە. لەشاری سەرپێڵزەهاوی پارێزگای کرماشان رۆژی ڕابردوو ٢٩ی بەفرانبار بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە چەند شوێنی بەرچاو وگرینگی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغی کرا. لایەنگران و دۆستانی چاونەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەشاری سەرپێڵزەهاو، بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار ڕێزیان لە یادی نەتەوەیی ٢ی ڕێبەندان گرت. ئەو شوێنانەی کە لە شاری سەرپێڵزەها بە بەربڵاوی چالاکیی تەبلیغی تێیدا کراون بریتین لە؛ دەبیرستان خامنەیی ، دەوروبەری کەڵانتەری مەرکەزی ، رووبەرووی پۆمپ بێنزین محەممەدی ، بلوواری ڕێگای کەربەلاو ، دەبیرستان خوارەزمی و چەندین شوێن و شەقامی دیکەی ئەو شارە . کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سڵاوی گەرم وشۆڕشگیڕانە بۆ لایەنگرانی خۆی لەشاری سەرپێڵزەهاو دەنێرێ.