کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانی لەدەستدانی ٥ کۆڵبەر و برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە ماوەیە دوو حەوتەدا

21:44 - 30 بەفرانبار 2718

لە ماوەی دوو حەوتەدا ٥ کۆڵبەری کورد بەهۆی سەرماوە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە. هەروەها لە کارەساتێکی دیکە‌دا کۆڵبەرێکی کورد لە ترسی کەمین و بۆسەی نیزامییە حکوومەتییەکان چووتە سەر مین و بە سەختی بریندار بووە. بە پێی هەواڵدەرییە خۆجێیەکان ڕۆژی هەینی ٢٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەدید باباجانی"، تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی بورهان، خەڵکی گوندی "قشڵاق" له بەشی شاهۆ، به هۆی تەقینەوەی مین، لە سنووری نەوسوود، لە لایەن قولاپەی پێی چەپەوە بە توندی بریندار بوو. هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی "کەریم فەرەجی" تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکان بە توندی بریندار بووە.