کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شاری سنە

04:15 - 1 رێبەندان 2718

لە شاری سنەش ئەمساڵ بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا. لە ڕۆژانی ڕابردوو لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری سنەی قارەمان چالاکیی تەبلیغی کرا و، بۆ جارێکی دیکە بەشێک لە تێکۆشەرانی دێموکراتدۆستی شاری سنە لەگەڵ ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیمانی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا لایەنگران و دۆستانی وەفاداریی حیزبی دێموکرات لە چەندین شوێن و گەڕەکی شاری سنە بە نووسینی دروشم و بڵاو کردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە خۆیان بە درێژەدەری ڕێگای پێشەوا قازی و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل زانی. لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە لە چەندین گەڕەکی بەرچاوی شاری سنە کە بریتین لە : شەقامی کارآموزی، شارەکی بێعسەت، شارەکی 5 ئازەر، تڕاکت و نووسراوەیان بڵاو کردەوە و هەروەها هەر لەو رۆژەودا لە بناری کێوی ئاویەر ئاڵای کوردستان کێشرا. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لەسەرجەم تێکۆشەرانی نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی لایەنگرانی خۆی لە شاری سنە، سپاسیان دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.