کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکرانی ئاڵای کوردستان لە شاری پاوە، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە

14:18 - 2 رێبەندان 2718

لە بەرزاییەکانی شاری پاوە بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە یەکێک لە یادگارییەکانی ئەو کۆمارە مەزنەیە، هەڵدرا. لە درێژەی پێشوازی کردن و چالاکیی تەبلیغاتی ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی وەفادار بە حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، رۆژی ٢ی ڕێبەندانی ٩٧ی هەتاویی بەشێک لە ئەندامانی بوێر و خەمخۆری حیزبی دێموکرات لە شاری پاوە، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بەرزاییەکانی دەوروبەری ئەو شارە وێڕای ڕێزگرتن لەو یادە مێژووییە بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە ئامانج و ڕێبازی پێشەوا قازی محەممەد سەلماند. شیاوی باسە ئەمساڵ بە بۆنەی هاتنی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە زۆربەی شار وگوندەکانی کوردستان بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغی کرا و هێشتا هەر درێژەی هەیە.