کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان

15:28 - 2 رێبەندان 2718

لە درێژەی بەرەوپیلەوەچوونی دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵوەگەڕی دامەزراندی کۆماری کوردستان لە لایەن پێشەوای کوردان، قازی محەممەد، لە چەند گوندێکی ناوچەی بۆکان کاری تەبلیغی بەو بۆنەیەوە ئەنجام دراوە. بە پێی هەواڵێک کە لە نێوخۆوە بە دەستمان گەیشتووە، دۆستان و لایەنگرانی حیزب لە گۆندی کانێ‌ڕەشی ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان، لایەنگرانی حیزب دەستیان بە بلاوکردنەوەی تراکتی پێوەندیدار بەو ڕۆژە و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە کردو وێنەی شەهیدانی حیزب ، بەتایبەت پێشەوا قازی محەممدیان بڵاو کردووەتەوە. دروشمەکان بریتی بوون لە "پیرۆز بێ دووی ڕێبەندان" ،"بژی پێشمەرگە" و چەند درووشمێکی دیکەی شۆڕشگێرانە. لە کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزب و بەشی کوردی ناوەندی هەواڵی کوردکەنالەوە، وێڕای پێرۆزبایی ئەو بۆنە مێژوویە، دەسخۆشی لە چالاکان و دۆستان و دڵسۆزانی حیزب لەو ناوچەیە دەکەین.