کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری دەرەوەی لەهێستان: ڕێژیمی ئێران بۆ کۆنفڕانسی "وەرشۆ" بانگهێشت نەکراوە

21:55 - 2 رێبەندان 2718

دوێنی ١ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاویی، " یاتسک چاپوتوویچ" وەزیری دەرەوەی لەهێستان ڕایگەیاند کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆبوونەوەکەی "وەرشۆ" بانگهێشت نەکراوە. ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بە هۆی گوفتار و کردەوەکانی لە نێو کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی جێگەی نابێتەوە و دەوڵەتی لەهێستان لە سەر ئە باوەڕەیە کە ئەو هەڵسوکەوتەی ڕێژیمی ئێران ئارامی کۆبوونەوەی وەرشۆ تێکددەدا هەر بۆیە بانگهێشتی کۆنفڕانسەکە نەکراوە، بەڵام لە ئاکامی کۆبوونەوەکە ئاگادار دەکرێتەوە. کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی لە بارەی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ڕێبەندان لە "وەرشۆ" لە لایەنی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە بەڕێوە دەچێ. تا ئیستا ئەوەی بە فەڕمی ڕاگەیاندراوە زیاتر لە ٧٠ وەزیر لە وڵاتانی جۆراوجۆری دنیاوە بەشداری ئەو کۆنفڕانسە دەبن کە مەبەستی ئەسڵی کۆنفڕانسەکە پێداگرییە لە سەر ئەمنیەت وئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و بەرەنگاربوونەوەی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.