کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە پیرانشار

22:21 - 2 رێبەندان 2718

لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا. شەوی ١ی ڕێبەندان لە شاری دێموکراتدۆستی پیرانشار ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی شۆڕشگێڕانەو پێوەندی‌دار بۆ جارێکی دیکە یاد و ناوی پێشەوا قازی محەممەد و، تێکۆشەرانی ڕێبازی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا کە لە نێو شار و لە چەندین گەڕەکی بەرچاوی ئەوشارە بەڕێوە چوو، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان یادی لە دایکبوونی یەکەم کۆماری کوردستانیان بەرز نرخاند. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەچاوی رێزەوە سەیری چالاکییەکانی نێوخۆ دەکات و، سپاس و دەستخۆشی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار دەک