کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری ڕەبەت

23:15 - 2 رێبەندان 2718

لە شاری دێموکراتپەروەری ڕەبەت لە ناوچەی سەردەشت بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. بە پێی هەواڵێک کە لە شاری ڕەبەتەوە بە دەستمان گەیشتووە شەوی ١ی ڕێبەندان لە شاری ڕەبەت ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی شۆڕشگێڕانەو پێوەندی‌دار سەرلەنوێ لەگەڵ ڕێباز و ئامانجی پێشەوا قازی محەممەد پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا کە لە نێو شار و دەور و بەری ئەوشارە بەڕێوەچوو، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ڕەبەت بەبەربڵاوی تڕاکت و نووسراوەیان بڵاو کردوتەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەرزنرخاندی سەرجەم چالاکییەکانی نێوخۆ وڵات ، سپاس و دەستخۆشی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری ڕەبەت دەکا.