کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی هونەریی ماملێ ، پێشکەش بە هونەرمەند حوسێن سەفامەنش دەکرێ

22:28 - 3 رێبەندان 2718

هونەرمەندی دەروەست و لێهاتوو حوسێن سەفامەنش بۆ بە براوەی خەڵاتی زێڕینی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠١٩ و ئەو خەڵاتە گرینگە لە ڕێوڕەسمێك‌دا ئەمجارە لە شاری مەهاباد پێشکەش بەو هونەرمەندە دەکرێ. مەڵبەندی خەڵاتی هونەریی ماملێ ڕایگەیاند کە بە مەبەستی ڕێز لێنان لە هونەرمەندان و تێکۆشەرانی کورد لە بواری گەشەپێدان و بووژاندنەوەی میووزیکی ڕەسەنی کوردی و داهێنانی شیاو لەو بارەوە ئەمساڵ خەڵاتی زێرێنی ماملێ کە ماوەی ١٠ساڵە لەو بوارەدا چالاکە، پێشکەش بە هونەرمەندی کرماشانی دەکات کە توانیویەتی لە ژیانی هونەریی خۆیدا تا ئێستا کۆمەڵێک بەرهەمی جوان و ناوازە بە زاراوە جیاجیاکانی کوردی پێشکەش بە باخچەی مووسیقی کوردی بکات. مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە ماوەی ساڵانی پێشوودا، لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە هونەرمەندان ١- قالە مەڕە ٢- ئەندێریاس ئیسرائیل خەمۆ (باکووری) ٣- عەباس کەمەندی ٤- عەزیز شارووخ ٥- ناسر رەزازی ٦- زۆزان ٧- تیپی موسیقای سلێمانی ٨- مەزهەر خالێقی ٩- خەلیل خەمگین خەڵاتی زێڕینی ماملێ پێشکەش کردوە. ئەمساڵ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە هونەرمەندی هەڵبژێراوی کورد حوسێن سەفامەنش بۆ وەرگرتنی خەڵاتی زێڕینی ماملێ بە هۆی هێندێک تێبێنییەوە کە لە شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت، کات وشوێنی بە تەواوی ڕانەگەیاندراوە. شیاوی باسە هونەرمەند حوسێن سەفامەنش خەڵکی کرماشان و ماوەی چەند ساڵە بە شارەزاییەوە خەریکی پەرەپێدان بە ئاواز و ملوودییە کوردییەکانەوە بە زۆربەی زاراوەکانی کوردی گۆرانی خوێندوەو بە سەر دوو شاری گرینگی کرماشان و ئیلام لە بووژانەوەی هەستی نەتەوەییدا کاریگەریی باشی هەبووە.