کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێداگری ئیسرائیل لە بەربەرەکانی لەگەل کۆماری ئیسلامیی ئێران

16:16 - 4 رێبەندان 2718

لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە 22 ی ژانویە شورای ئەمنییەت، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان "دەنی دانون" نوێنەری ئیسراییل ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە ماشینی تێرۆر لەقەڵەم‌داو و ڕای گەیاند کە تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ویستوویانە لە چوار لاوە لە خاکی ئیسراییل نزیک ببنەوە و کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام بدەن. دەنی دانۆن جەختی کردەوە کە :"هیچکات دەرفەت و ئیجازە بە کۆماری ئیسلامی نادەین کە لە ناوچەکەدا سەرکەوتوو بێت" هەروەها پێداگری زیاتریشی لەسەر ئەوە کرد کە :"ناهێڵین کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی سورییە ، لوبنان، ئۆردۆن و غەززە و هیچ شوێنێکی دیکە سەرکەوتوو بێت و بە کردەوەی ناشایست و ناڕەوا کانی درێژە بدات". نوێنەری ئیسراییل لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە هێزەکانی قودسی سوپای پاسدارانی ڕێژیم لەکۆتاییەکانی حەوتووی ڕابردوودا لە نزیک سنوورەکانی ئیسراییل موشەکێکیان بەرەو ئیسراییل هاویشتوە کە لە لایەن هێزەکانی بەرگریکردنی مووشەکی ئەتەشەوە کە بە "گومبەزی ئاسنین" ناسراوە پێکێندراوە ە لەناویان بردووە و نەیانهێشتووە ئامانجەکەی بپێکێ. بە وتەی نوێنەری ئیسراییل دژکردەوەکانی ئیسراییل لە مەرهێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی، هەروەها پێگە و شوێنە بنەڕەتیی و گرینگە نیزامییەکانی ئێران لە سوورییە دەکەنە ئامانجی خۆیان. ناوبراولە درێژەی وتەکانی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا باسی لەوەکرد کە "دەبێ هێزەکانی ئێران لە سوورییە بکشێنەوە و هێزی نیزامی لەوێ جێگیر نەبێ و چالاکییە سەربازییەکانی لە سورییە کۆتایی پێبهێنرێت". دەنی دانون باسی لە سەرچاوە دراوییەکانی ئێران بۆ پشتیوانی لە هێزە تێرۆریستییەکان کرد و وتی :" ئێران سەرچاوەی تەواوی پشتیوانییە ئابوورییەکانی دەستەو تاقمە تێرۆڕیستییەکانەلە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کردەوە تێرۆڕیستییەکان لەلایەن ئێرانەوە پلانی بۆدادەڕێژرێ. لەلایەکی دیکە "سعوودحەمد ئەلشامسیی" جێگری نوێنەری ئیماراتی یەکگرتووی عەڕەبی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێ" دەستێوەردانی زێدەڕۆیانە و تێکدەرانە لە ناوچە"، "پشتیوانی لە دەستەو تاقمە تێرۆڕیستییەکان لە وڵاتانی عەڕەبی" لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامییە و هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی تەنیوەتەوە. ناوبراو دەڵێ ئێران چەکو تەقەمەنی مووشەک ڕادەستی حوسییەکانی یەمەن دەکات و دەستی هەیە لە نائەمن‌کردنی ڕێڕەوە دەریاییەکان و هەروەها پێکهێنەری تەنگژەکانە و بە دەستێوەردانی خۆی لە قەیرانە ناوچەییەکانی وەک سووریە و یەمەن، ئیزن نادات کێشە و تەنگژەکان لە ڕێی هێمنانەوە چارەسەر بکرێن.