کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکهێنانی هاوپەیمانییەتی بەدژی کۆماری ئیسلامی لەلایەن ئەمریکاوە

16:24 - 4 رێبەندان 2718

ئەمریکا چەند هاوپەیمانەتیەکی بەربەرین بۆ بەرگری لە خەڵکی ئێران و دژایەتی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکدێنێ. مایک پمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا بۆ کۆنفڕانسی " داووس"، دەڵێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە ناوبرد و لە سەر سیاسەتە ئاژاوەگێڕیەکانی ئەو ڕێژیمە هۆشداریی دایە تاران. ناوبراو ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە سەرچاوەی شەڕ و ئاژاوە لە وڵاتانی یەمەن، عێراق، سووریە و لوبنان ناوبرد و لە درێژەی وتەکانی دا گوتی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیهەوێ سەربەخۆیی و سەروەری عیراق بخاتە ژێر پرسیار. پمپئۆ داوای پشتیوانیی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانەتیەک دژی هەڕەشەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران. ناوبراو پێداگری لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا بۆ دژایەتی ڕێژیمی ئێران، پێویستی بە چەند هاوپەیمانەتیەک هەیە. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، پمپئۆ ڕایگەیاندووە کە هەر لە ئێستادا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە خەڵکی ئێران هاوپەیمانەتیەکی پێکهێناوە. لە کۆنفڕانسی "داووس" دا زیاتر لە ٣ هەزار کەس لە ڕێبەرانی سیاسی، ئابووری و سڤیل بەشدارن و زۆربەی وڵاتانی عەڕەبیی پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ پێکهێنانی بەرەیەک دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران