کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکردنی پارە لە قوتابییان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قوتابخانە

16:31 - 4 رێبەندان 2718

لە ڕوانسەر بۆ چارەسەرکردنی کیشە و گرفتی قوتابخانەکان داوای پارەی لە قوتابییان کراوە. بە پێی هەواڵێک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیییەکاندا بلاو کراوەتەوە، لە یەکێک لە قوتابخانەکانی دواناوەندیی کچان لە شاری ڕوانسەر، لە نامەیەکدا بۆ بنەماڵەی قوتابییان داوا کراوە بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانە داوای پارەی لێ کراوە. بەرپرسی ئەم قوتابخانەیە داوای لە بنەماڵەی قوتابییانان کردووە کە بو زووترین کات یەکێک لە بڕه پارە دیاریکراوەکان کە لە نامەی نێردراو بۆ بنەماڵەکاندا هاتووە، دیاری بکەن و بیدەن به بەرپرسانی قوتابخانەکە، ئەم کارە ناڕيزایەتی بنەماڵەکانی بەدواوە بووە. ئەوە لەحالێکدایە بەپێی ئەسڵی ٣٠ی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی ئەرکی دەوڵەت ئەوەیە، کە پێداویستییەکانی پەروەردە و بارهێنان بەبێ بەرانبەر بۆ هەموو کەسێک هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغی دواناوەندی دابین بکات و پێداویستییەکانی خوێندنی باڵاش بەپێی توانایییەکان بەبێ بەرانبەر بۆ خوێندکاران دابین بکرێت. شایانی باسە هەموو ساڵێک لەگەڵ ناونووسینی قوتابییەکان و دەسپێکردنی ساڵی خوێندن و هەروەها لە کاتی دانەوەی کارنامەکانیان، داوای بڕە پارەیەک لە قوتابییەکان دەکرێت، که ئەوە بەتایبەت بۆ بنەماڵەهەژار و دەسکورتەکان جێی نیگەرانی و ناڕەزامەندییە.