کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری سەردەشت

01:33 - 5 رێبەندان 2718

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە شاری نیشتمانپەروەری سەردەشت چالاکیی تەبلیغی کرا. رۆژێک رابردوو بەشێک لە ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەردەشت بە بڵاو کردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی شٶڕشگێڕانە لە نێو شار و دەوروبەری ئەوشارە ، لەو ڕێگایەوە بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ ڕێباز و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیمانی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. لایەنگرانی بەهەست و هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەشاری سەردەشت لەو چالاکییە‌دا سەدان تڕاکت و نووسراوەی شۆڕشگێڕانەیان لە گەڕەکی فەرهەنگیان،نێزەڕۆ، شیوەبرایمە و چەندین شوێنی دیکەی ئەو شارە بڵاوکردوتەوە و لە ڕێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی پێشەوا و تێکۆشەرانی دێموکرات دووپات کردەوە. شیاوی باسە خەڵکی شارەکانی کوردستان ، بەتایبەتی لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەمساڵ بە گەرم وگۆڕی زیاترەوە پێشوازییان لە ٢ی ڕێبەندان کرد و چالاکییەکان بە بۆنەی ئەو یادە نەتەوەییە هێشتا لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.