کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە: ئێران لە سووریە هاوپەیمانی ئێمە نییە

15:50 - 7 رێبەندان 2718

"سرگئی ڕیابکوف" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی " سی ئین ئێن" دەڵێ ئەمنییەتی ئیسڕائیل بۆ ئێمە زۆر گرینگە و دەوڵەتی ئێران لە سووریە هاوپەیمانیی ئێمە نییە. ناوبراو پێداگری لە سەر ئەوە کردەوە کە ڕووسیە لە ژێر هیچ ناوێکدا دابینکردنی ئەمنیەتیی ئیسڕائیل بە کەم ناگرێ. "ریابکۆف" دووپاتی کردەوە کە کاربەدەستانی ئیسرائیلی و ئەمریکایی زۆر باش ئاگاداریی بەڵێنیی ڕووسیەن لە بەرابەر پاراستن و ئەمنییەتی ئیسڕائیل‌دا و، سووریە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش زۆر باش لەو ڕاستییە ئاگادارن. جێگری وەزیری دەرەوە لە دریژەی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە کە ئەمنییەتی ئیسڕائیل بۆ ئێمە زۆر گرینگە و ناکرێ ڕووسیە و ئێران بە هاوپەیمانی یەکتر ناو ببرێن. ئێمە تەنیا لە سووریە هاوکاری یەکتر دەکەین. هەر بۆ هەمان مەبەست ڕووسیە ئێرانی ڕازی کرد کە هەتا ٨٥ کیلۆمیتر لە سنوورەکانی ئیسرائیل بکشێتەوە. شایانی باسە کە پێشتر خامنەیی لە وەرچەرخانێکدا دۆستایەتی ڕووسیە و "چین"ی بە گرینگ ناوبرد، بەڵام کاربەدەستانی ئێرانی لە سووریە ڕەخنەیان لە ڕووسیە گرت کە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی فڕۆکەکان و تەقاندنەوەی مووشەکەکانی ئیسرائیل ، لە مووشەکی ئێس ٣٠٠ کەڵکی وەرنەگرتووە.