کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی ٦ ئەندامی سپای پاسداران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان

15:32 - 13 رێبەندان 2718

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندان لە ئاکامی ‌هێرشی چەکداریی بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی بەسیج لە شاری "نیکشەهر" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کارمەندێکی سپای پاسدران کوژراو، ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. هەواڵدەریی تەسنیم لەزاری دادستانی شاری نیکشەهر بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ بەیانی دوو کەسی چەکدار هێرشیان کردووتە سەر یەکێک لە بنکەکانی بەسیج لەو شارەوە کەسێک بە ناوی مورتێزا عەلی ئەحمەدی کوژراوەو ٥ کەسی دیکەش بریندار کراون. بەشی پێوەندییەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە دوو برینداری ئەو رووداوە برینەکەیان سەختە. سپای پاسداران گرووپی "جیش العدل" لەو بارەوە بە تاوانبار دەزانێ. ئەمە لە کاتێكدایە چەند رۆژ لەمەوپێش هێرشێکی دیکە لە لایەن گرووپی جەیشلعەدلەوە کرایە سەر بنکەیەکی هێزە ئنتیزامییەکان لە شاری ئێرانشار و، چەند کەس بریندار کران.