کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزب لە ناوچەی سەقز

19:43 - 13 رێبەندان 2718

دایە ئاسیە، دایکی شەهید تەوفێق جدیدپوور لە ئاوایی ئێرانشای سەر بە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد. شەهید تەوفێق، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە هێزی شەهید عەزیز یوسفی، رۆژی ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە ئاوایی ئەحمەدمردەی سەر بە ناوچەی تیلەکۆی سەقز بەدیل گیرا و دوای سێ رۆژ، بە بێ دادگایی‌کردن لە پاسدارخانەی شاری بیجاڕ ئێعدام کرا. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی پیشکەش بە خەڵکی ئێرانشا، بەتایبەتی بنەماڵەی شەهید تەوفێق دەکا خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ. ڕۆحی دایە ئاسیە شاد و رێبازی شەهید تەوفێق و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان هەروا پڕ رێبوار بێت.