کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ جاری دوویەم فەیسبووک و تویتێر هەزاران لاپەڕە و گرووپی سەر بە ئێرانیان داخست

19:51 - 13 رێبەندان 2718

فەیسبووک و تویتێر هەر دوو لە یەک کاتدا چالاکی هەزاران لاپەڕەی فەیسبووک و تویتێریان ڕاگرت و کۆتاییان بە چالاکیەکانیان هێنا. ئەو دوو کۆمپانیا گەورەی جیهان بە هۆی ئەوەی کە هەزاران لاپەڕەی سەر بە کۆماری ئیسلامی بە ناوی ساختەوە خەریکی چالاکی و نووسینی تێکدەرانە و هەواڵ و ڕاپۆرتی درۆ ناڕاست بوون، بە یەکجاری داخران. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، ڕایڵکەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕیبەندان ڕایگەیاند کە ٧٨٣ لاپەرەی فیسبووکی داخست کە هەڵوێست و سیاسەتەکانی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بڵاو دەکردەوە. فەیسبووک رایگەیاند کە ئەو لاپەرانە بە ناوی خوازراو بە ناوی ڕۆژنامەنووس و هەواڵدەریی کرابوونەوە و ناوی ئەسڵی خۆیان ئاشکرا نەدەکرد، بەڵام بە هەوڵی کارمەندانی فەیسبووک دۆزرانەوە و داخران. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هەوڵ و ڕاپۆرتی ئەو گرووپانە لە ٢٦ وڵاتی جیهان بلاو دەکرانەوە کە زۆربەی دانیشتوانیان موسڵمان بوون. ئەو گرووپانە سەرنجی ملیۆنان کەسیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشابوو و کە بۆ فریدان وبەلاڕێدابردنی خەڵک دژی ئیسڕائیل و ئەمریکا و کێشەی فەلەستین و ئیسڕائیل هەواڵ و ڕاپۆرتی ناڕاستیان بلاو دەکردەوە و خەڵکیان چەواشە دەکرد. شایانی باسە کە هاوینی ڕابردووش فەیسبووک هەر بەو هۆکارە سەدان لاپەڕە و گرووپی داخست. کۆماری ئیسلامی ئێران لە درۆ و فریودان و ساختەکاری لە جیهاندا پشکی شێری پێ دەبڕێ. ئەو ڕێژیمە ماوەی چل ساڵە کە بە کردەوەی نایاسایی و وتەی ناراست، بۆ گەیشتن بە ئامانجی تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەی دەیهەوێ بیروڕای گشتی بەلاڕێدابەرێ، بەڵام هەر جارە بەشێوەیەک دەکەوێتە داوای یاسا نێودەوڵەتیەکان و ڕۆژبەڕۆژ ریسوایی زیاتر بۆ خۆی دەکڕێ و بەو کردەوە قێزەونانەی نەک هەر بۆخۆی بەڵکوو بۆ خەڵکی ئێرانیش بۆتە مایەی نەهامەتی و چارەڕەشی و هەر جارە بە شێوەیەک ئەو سیاسەتە بێزراوانەی خۆی پەرە پێدەدا کە بێجگە لە ڕیسوایی بە ئاکامێکی دیکە ناگا.