کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی دێموکڕات لە ناوچەی سەردەشت

15:27 - 14 رێبەندان 2718

بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتوە، حاجی سمایل زەبیحی خەڵکی گوندی "نێشکۆڵان" ی ناوچەی سەردەشت ١١ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی کۆچی دوایی کردوە. حاجی سمایل پیاوکی نیشتمانپەروەر و ناسراوی ناوچەی سەردەشت بوو. حاجی سمایل خۆشەویستی خەڵکی ناوچە و جێگەی باوەڕ و متمانەی خەڵک بوو. ناوبراو باوکی شەهید میرزا عەوڵای نیشکۆڵان جێگری هێزی شەهید موعینی بوو. شەهید میرزا عەوڵا تێکۆشەرێکی ناوداری دێموکڕات، پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و فیداکار و فەرماندەیەکی ئازا و قارەمان بوو و لە پێناو ڕیبازی حیزبەکەی دا لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاویی گیانی خۆی فیدا کرد. لەلایەن ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی حاجی سمایل زەبیحی و کەسوکاری و خەڵکی گوندی نێشکۆڵان و ناوچەی سەردەشت دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.